ئەمرۆ کۆتا رۆژی بایدنی 82 ساڵە وەک سەرۆکی ئەمریکا
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 19ـی 1ـی 2025، کۆتا رۆژی جۆ بایدنی تەمەن 82 ساڵە وەک سەرۆکی ئەمریکا و سبەی دووشەممە 20ـی 1ـی 2025، کۆتای بە خولی 46ـهەمینی سەرۆکایەتی ئەمریکا دێت و خولی 47ـهەمین دەستپێدەکات.
لە رۆژی 20ـی 1ـی ساڵی 2021 جۆ بایدن، وەک سەرۆکی ئەمریکا دیاریکرا و کابینەکەی دەستبەکاربوو، سبەی دووشەممە، لە رێوڕەسمێکدا قسەی کۆتایی خۆی دەکات و دەسەڵات بۆ دۆناڵد ترەمپ بەجێدەهێڵێت.
بایدن کۆتا رۆژی تەواوی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور بەسەردەبات، بڕیارە لەگەڵ جیل بایدن'ـی هاوسەری سەردانی کڵێسای میشینەری شاهانە لە باکووری چارلستن بکات.
هاوکات، سەردانی مۆزەخانەی نێودەوڵەتیی مێژوویی ئەفریقی – ئەمریکی دەکات لە شارەکە، دواین گەشتی بایدن وەک سەرۆک بۆ ویلایەتی کارۆلینای باشوور، رەنگدانەوەی کاریگەریی ویلایەتەکەیە بۆ ژیانی سیاسیی بایدن و رۆڵی لە دەنگدانی ساڵی 2020دا.
بایدن یەکێک بوو لەو سەرۆکانەی زۆرترین رەخنەی لێدەگیرا. لە رۆژی 1ـی 7ـی 2023، لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ و لە رێورەسمی دەرچوونی ئەکادیمیای هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا، کەوت.
پێشتریش، لە ویلایەتی دێلاوێری لە 28ـی 6ـی 2022، کە ئەوکات تەمەنی 79 ساڵ بوو، نەیتوانی پاسکیلەکەی بوەستێنێت و کەوت. تەمەن و تەندروستیی بایدن هەمیشە جێی رەخنەی کۆمارییەکان و بەتایبەت ترەمپ بوون و لەو رێگەیەوە هێرشی دەکردەسەر.
لە ئێستاشدا جیهان چاوی لەسەر دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکایە و هەمووان دەیانەوێت بزانن سیاسەتی ئەو وڵاتە لە سەردەمی ئیدارەی نوێدا چی گۆرانکارییەکی بەسەردا دێت.
PM:06:44:19/01/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت