لە 2024ـدا تورکیا 300 زنجیرە درامای بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار بە وڵاتان فرۆشتووە
وێستگەنیوز_
لە تورکیا 63 کۆمپانیای بەرهەمهێنانی زنجیرە دراما هەیە، لە ساڵی لە 2024ـیشدا، ئەو وڵاتە 300 زنجیرە درامای بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار بە وڵاتان فرۆشتووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەرمیی تورکیا ، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 زنجیرە دراما بە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی نزیکەی 200 وڵات فرۆشراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ''زنجیرە دراما تورکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا، ئوسترالیا و ئەوروپا بینەری بەردەوامیان هەیە، لە سەرووی هەموویانەوە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.''
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێگەی تەلەڤیزیۆن و پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکانەوە نزیکەی ملیارێک کەس بینەری زنجیرە تورکییەکانن. هاوکات، زیاتر لە 300 زنجیرە دراما بە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی دیکەی دەرەوە فرۆشراون و داهاتیان زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار بووە.
باسی لەوەشکردووە، تورکیا ساڵی 2023، بە بەهای 986 ملیۆن دۆلار زنجیرە درامای بە کەناڵی وڵاتانی دیکە فرۆشتبوو.
PM:05:08:19/01/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت