ترەمپ: دەبێت رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس وەک خۆی جێبەجێ بکرێت
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت: ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەبێت بکرێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی 'ئێن بی سی'، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ کردووە، بەردەوام بێت لەوەی کە دەبێت بیکات، هەروەها دەبێت ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، هەروەها پلانی هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا چاوی بە نەتانیاهۆ بکەوێت.
ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چووە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر ڕێککەوتی ئاگربەستەکە دا.
هاوکات، بریارە سبەی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکاربێت.
PM:02:36:19/01/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت