ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل نه‌یتوانی ئیراده‌ی برایانی فه‌ڵه‌ستینیمان له غه‌ززه بشكێنێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی سوریا بۆ سێ به‌ش له‌ناوچوو، ده‌شڵێت: ئیسرائیل نه‌یتوانی ئیراده‌ی برایانی فه‌ڵه‌ستینیمان له غه‌ززه بشكێنێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وان له شاری ئادانا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: "سه‌ره‌ڕای 467 رۆژ پاكتاوی ره‌گه‌زی و كۆمه‌ڵكوژی، ئیسرائیل نه‌یتوانی ئیراده‌ی برایانی فه‌ڵه‌ستینیمان له غه‌ززه بشكێنێت".
وتیشی: "ده‌زانین كه ئیسرائیل و به تایبه‌تی ناتانیاهۆ مێژوویه‌كی دوور و درێژیان له پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ستدا هه‌یه، ئه‌مجاره نابێ رێگه‌یان پێ بده‌ین".
ئاماژه‌شی به‌ودا كه "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانه مرۆیی و جه‌نگیانه كه (له فه‌ڵه‌ستین) ئه‌نجام دراوه، به‌رده‌وام ده‌بێت. له میانی ئاگربه‌سته‌كه‌شدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كان له غه‌ززه".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان له توركیاوه بۆ وڵاتی خۆیان باسی له‌وه كرد كه "هه‌موو یارمه‌تییه‌كی پێویستی ئه‌وانه ده‌ده‌ین كه خۆبه‌خشانه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان و زۆریش له هیچ كه‌س ناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه "پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی سوریا بۆ سێ به‌ش و كردنی به پاروویه‌ك كه بتوانرێت به ئاسانی قوت بدرێت، له‌ناو چووه".
PM:10:25:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت