سبەینێ ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ ئاگربەستی شەڕ لە کەرتی غەززە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە ماوەی شەش هەفتەی دەوێت.
لە کۆبوونەوەی حکوومەتی جەنگ و سیاسیی ئیسرائیل، دوای شەش کاتژمێر مشتومڕ رێککەوتنەکە لەلایەن بنیامین ناتانیاهو پەسەند کرا و رایگەیاند، دەبێت لە 19ی کانونی دووەمی 2025 جێبەجێ بکرێت.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە بە مەبەستی ئاگربەستی شەڕی غەززە کراوە، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە شەش هەفتەی دەوێت و لە یەکەم قۆناغیشدا 33 بارمتە دەستی چەکدارانی حەماس بەرامبەر بە ئازادکردنی 737 زیندانی فەڵەستینی ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی ناوەندی ئاماری فەڵەستین، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکو 15ی ئەم مانگە 47 هەزار 559 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژران و 116 هەزار و 965 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون و 18 هەزار و 700 کەسیش دەستگیرکراون و بەهۆی شەڕ و پێکدادان و بۆمبارانەکانیشەوە 170 هەزار و 812 باڵەخانە و خانوو وێران بوون.
AM:08:54:18/01/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت