کاندیدی ترەمپ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەستبەرداری هێزەکانی سوریای دیموکرات نابین


وێستگەنیوز-

کاندیدی ترەمپ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دەستبەرداری هێزەکانی سوریای دیموکرات نابن، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا بە پاڵپشتی هێزە کوردییەکان لە سوریا داعشی تێکشکاند.


مارکۆ روبیۆ، کاندیدی دۆناڵد ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، "پاڵپشتی بەردەوامی هێزە کوردییەکان دەکەین لە سوریا و دەستبەرداری هێزەکانی سوریای دیموکرات نابین".

جەتیشی لەوەکردەوە، "یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەمریکا توانی بەسەر داعشدا سەربکەوێت، پاڵپشتی هێزە کوردییەکان بوو لە سوریا".

روبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکینەکانی پاراستنی گەلی کە تورکیا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنی دەکات، بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەهێنن".

ئەوەشی خستەڕوو، "دەبێت دەوڵەتی نوێی سوریا رێز لە هەموو کەمینە ئایینییەکان بگرێت بە مەسیحییەکانیشەوە، سوریا چیتر گۆڕەپانی یاری داعش نییە، کورد دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا نابێتە ئامرازێک بۆ تیرۆریزمی ئێران و تێکدانی سەقامگیری لوبنان، دەبێت خزمەت بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئەمریکا و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات".

سەبارەت بەوەی ئایا سزاکان هەڵدەگیرێن لەسەر سوریا یان نا روبیۆ وتی، "لەڕووی دەرفەتەکانی سوریاوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین".


PM:06:08:17/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت