بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك دانیشتووانی چین كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكومه‌تی چین رایگه‌یاند كه له ساڵی رابردوودا بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئاسته‌نگی دیمۆگرافیای زیاتر بۆ ئه‌و وڵاته‌ی جیهان كه زۆرترین دانیشتوانی هه‌یه و ئێستا ڕووبه‌ڕووی پیربوونی دانیشتووان و كه‌میی هێزی كار بووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی چین تا كۆتایی ساڵی 2024 گه‌یشته یه‌ك ملیار و 408 ملیۆن كه‌س كه به‌راورد به ساڵی پێشوو یه‌ك ملیۆن و 390 هه‌زار كه‌س كه‌میكردووه.
ئه‌و ئامارانه‌ی كه حكومه‌تی چین رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ره‌وتی جیهانیدا ده‌گونجێت، به‌ڵام به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن، كۆریای باشوور، هۆنگ كۆنگ و وڵاتانی دیكه دابه‌زینی به‌رچاوی رێژه‌ی له‌دایكبوونیان به‌خۆه‌وه بینیوه.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چین چووه ریزی وڵاتانی ژاپۆن و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات كه به‌رده‌وام ژماره‌ی دانیشتووانه‌كانیان كه‌م ده‌كات.
PM:03:11:17/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت