حه‌ماس: ئیسرائیل به‌مه‌به‌ست كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه ئامانجی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كان، شكستپێهێنانی رێككه‌وتنی غه‌ززه‌یه، ده‌شڵێت: "ئیسرائیل به‌مه‌به‌ست كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئیسرائیلی داگیركه‌ر به مه‌به‌ست كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، ئه‌مه‌ش نێوه‌ندگیره‌كان ده‌خاته‌به‌ر به‌رپرسیارێتی تا فشار بۆ راگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بكه‌ن".
حه‌ماس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌نگاوی به‌په‌له و ده‌ستبه‌جێ بگرنه‌به‌ر. داوا له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بێ وێنانه له مێژووی هاوچه‌رخماندا به‌به‌ڵگه بكه‌ن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له‌م قه‌واره‌یه له‌به‌رده‌م دادگا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان".
به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل له دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه زیاتر له 100 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی كوژراون.
PM:02:48:17/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت