له كۆتاییدا كابینه‌ی ئه‌منی ئیسرائیل رێككه‌وتنی غه‌ززه‌ی بۆ ئاگربه‌ست په‌سه‌ند كرد
دڵخۆشی دانیشتوانی غەززە بە ئاگربەستەکە
وێستگه‌نیوز-
له كاتێكدا سه‌دان هه‌زار فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه به تامه‌زۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به 15 مانگ له شه‌ڕی وێرانكه‌ری ئیسرائیل، دواجار كابینه‌ی ئه‌منی ئیسرائیل ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئازادكردنی زیندانییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل رێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه، بڕیاری ئاڵوگۆڕكردنهكهش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ره‌زامه‌ندییه هاتووه.
ئه‌وه‌شی دووپاتی كرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی چوارچێوه ڕاگه‌یاندراوه‌كان، زیندانیانی غه‌ززه ئازاد ده‌كرێن.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌ست پێبكات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوای ئه‌وه هات كه به‌شێك له به‌رپرسان و شرۆڤه‌كاران پێشبینیان ده‌كرد كه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بۆ رۆژی دووشه‌ممه دوابخرێت، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كابینه‌ی ئه‌منی ئیسرائیل كۆبووه‌وه رێكه‌وتنه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌رله‌وه‌ی دواتر حكومه‌ت كۆببێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، دواكه‌وتنی ده‌نگدان ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌ست و ئازادكردنی سێ زیندانی یه‌كه‌م له یه‌كشه‌ممه‌وه لانیكه‌م بۆ رۆژی دووشه‌ممه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له 467هه‌مین رۆژی شه‌ڕی غه‌ززه، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه كراوه، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری وڵاتانی قه‌ته‌ر، میسر و ئه‌مریكا.
PM:02:08:17/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت