پاش راگەیاندنی ئاگربەست بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە 20 کەس لە کەرتی غەززە کوژران
وێستگەنیوز_
پاش راگەیاندنی رێککەوتنی ئاگربەست، بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە 20 کەس لە کەرتی غەززە کوژران.
مەحمود بەسەل، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، ئیسرائیل بەردەوام بووە لە بۆردوومانکردنی زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە و بەهۆی بۆردوومانەکانی پاش راگەیاندنی ئاگربەستەوە، لانیکەم 20 هاوڵاتیی فەڵەستینی کوژراون، کە 15ـیان کەسیان لە دوو بۆردوومانی ئیسرائیلدا بۆسەر ناوچەی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان لە باکووری شاری غەززە و ئەوی دیکەیان لە رۆژئاوای شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ هاوڵاتیی فەڵەستینیی دیکە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە کوژراون و دووانی دیکەش بەهۆی بۆردوومانی ماڵەکەیانەوە، لە رۆژهەڵاتی خان یونس، لە باشووری کەرتی غەززە، کوژراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێوارەی چوارشەممە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیەندرا، بەڵام بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:01:52:16/01/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت