سوپای پاسدارانی ئێران: سەپاندنی ئاگربەست بەسەر ئیسرائیل‌دا سەرکەوتنێکی ئاشکرای فەڵەستینە
وێستگەمنیوز_
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "کۆتاییهاتنی جەنگ و سەپاندنی ئاگربەست بەسەر ئیسرائیل‌دا سەرکەوتنێکی ئاشکرای فەڵەستینە، تەلئەڤیڤ خۆی رادەستی ئیرادەی گەلی فەڵەستین کرد."
دوای ئەوەی دوینێ چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان رێككه‌وتن، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:، "حەماسی پاڵەوان بە هاوکاری مقاوەمە و خۆڕاگریی خەڵکی غەززە، بە شانازییەوە هاتە دەرەوەی گۆڕەپانی دانوستان و رێککەوتن."
ئاماژە بەوەشکراوە، "تەلئەڤیڤ و سیستمە تووڕەکەی خۆیان رادەستی ئیرادەی گەلی فەڵەستین کرد و ئێستاش رووبەڕووی داڕوخانی توانای سەربازیی و کۆمەڵایەتی دەبێتەوە."
ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان رێگا خۆش ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕێكی 15 مانگه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووەتەوە.
AM:10:19:16/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت