کاندیدی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ هەسەدە بەردەوام بێت
وێستگەمنیوز_
کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ پێویستە هاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام بێت.
لە وەڵامی پرسیاری ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا، مارکۆ ڕۆبیۆ، کاندید بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند: بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش، پێویستە واشنتۆن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە بەرژوەندیی ئەمریکایە بەردەوام بێت لە لەناوبردنی داعش لە سووریا، چونکە ئەو دۆخەی لەو وڵاتە هاتووەتە کایەوە جێگەی گومانە."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە ئەنقەرە رایگەیاند، "چیدیکە هیچ پاساوێک بۆ بوونی هەسەدە بەو پێکهاتەیەی ئێستای لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا پێویست نییە. دەبێت ئێمە کار بکەین بۆ گەڕاندنەوەی هۆزە عەرەبییەکان و گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ حکومەتی ناوەند."
لای خۆشیەوە تورکیا بە بەردەوامی پەیام ئاراستەی هەسەدە و لەناویدا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەکات و دەڵێت: "یاخود لە سووریا بچنە دەرەوە و چەک دابنێن، یان کۆتاییەکی تاڵ چاوەرێتانە و لەناوتان دەبەین."
AM:09:26:16/01/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت