وەزیری دەرەوەی سووریا: دەبێت کار بکەین بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بۆ حکومەتی ناوەند
وێستگەنیوز_
پاش سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، رێگە نادەن سووریا ببێتە هەڕەشە لەسەر دراوسێکانی و رێگە بە دابەشبوونی خاکەکەشی نادەن.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئیدارەی نوێ رێگە نادات خاکی سووریا بۆ دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا و گەلی تورکیا بەکاربێت، کاردەکەین بۆ لەنێوبردنی ئەو هەڕەشانە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ متمانەپێکردنی ئیدارەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی سەرچاوەی ئەو هەڕەشانە. ئێمە ئێستا لەهەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە لەرێگەی دانوستاندن و گفتوگۆ و چاوەڕێش دەکەین لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامێکی بەرجەستەکراو بەدەست بهێنین."
هەسەدە کە کۆنترۆڵی ناوچەیەکی فراوانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکات، چەند جارێک رایگەیاندووە نایانەوێت لە سووریا جیاببنەوە و لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەشدا، شەیبانی وتی: دەبێت ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق.
دووپاتیشی کردەوە، "چیدیکە هیچ پاساوێک بۆ بوونی هەسەدە بەو پێکهاتەیەی ئێستای لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا پێویست نییە. دەبێت ئێمە کار بکەین بۆ گەڕاندنەوەی هۆزە عەرەبییەکان و گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ حکومەتی ناوەند."
AM:08:47:16/01/2025
ئهم بابهته 996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت