ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشدار ده‌داته ئیسرائیل و داوای لێده‌كات به‌زووترین كات هێزه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه و ده‌ڵێت گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و كاره نه‌كات "ده‌رئه‌نجامی نه‌خوازراو بۆ هه‌موو لایه‌ك" دێته ئاراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "بوونی حزبی به‌عس له ده‌سه‌ڵات له سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 60 ساڵ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕێگه به تاقمه تیرۆریستییه‌كان بدات له‌م وڵاته‌دا بوونیان فراوانتر بێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه كه وڵاته‌كه‌ی له هیچ بارودۆخێكدا ڕێگه نادات ئاژاوه‌گێڕی له سوریا حوكم بكات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه ده‌بێت كرده‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكی سوریا و به‌تایبه‌ت ئیسرائیل "به زووترین كات" كۆتایی پێبێت. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوونه‌دات، "ده‌رئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان" ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان دووپاتیشیكرده‌وه كه "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه سامانه سروشتییه‌كانی سوریا تاڵان ده‌كه‌ن، ده‌بێ چه‌كه‌كانیان دابنێن".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه كه له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، سوپای ئیسرائیل چووه ناو خاكی سوریا و هێزه‌كانی له ناوچه‌ی پارێزراو له دیوی سنووری سوریا و پێگه ستراتژیكه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه رایگه‌یاند كه "رێكارێكی به‌رگری و كاتی"یه كه به‌هۆی دۆخی ئێستای سوریا گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌ڵام دیار نییه ئه‌م ڕێوشوێنه كاتییه تا چه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت و لایه‌نه ناوچه‌ییه‌كان ترسیان له پلانه درێژخایه‌نه‌كانی ئیسرائیل هه‌یه بۆ نیشته‌جێكردنی دانیشتوانی نوێ له‌و ناوچه‌یه.
PM:11:52:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 4100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت