بایدن باس له ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئێران و حزبوڵا به هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا لاواز بوون.
له 467هه‌مین رۆژی شه‌ڕی غه‌ززه، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه كراوه.
جۆبایدن له‌لێدوانێكدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه " قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت".
بایدن وتی: "رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ده‌بێته هه‌میشه‌یی و هه‌مان ئه‌و پێشنیازه‌یه كه له مانگی ئایاری رابردوودا خستمه‌ڕوو".
وتیشی: "ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له غه‌ززه و زیادكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سوورن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م "بارمته‌كان" و له قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌سته‌كه‌شدا "بارمته" ئه‌مریكییه‌كان ئازاد ده‌كرێن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌ك تیمێك له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ كاریان كردووه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و دواتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌وره له غه‌ززه ده‌ست پێده‌كات.
ئاشكراشیكرد كه "ئیسرائیل له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوودا دانوستان له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌هۆی فشاره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حه‌ماس به پاڵپشتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه".
راشیگه‌یاند كه "بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئێران و حزبوڵا هه‌موویان به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لاواز بوون. لوبنانیش توانی بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانێك هه‌ڵبژێرێت كه له‌ژێر كاریگه‌ری حزبوڵاادا نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فشاره‌كانی واشنتۆنه‌وه‌یه".
PM:11:21:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت