حه‌ماس: رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌ستكه‌وته‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و به‌رخۆدانه‌كه‌مان


وێستگه‌نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌له‌ستینی‌ رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌ستكه‌وته‌ بۆ گه‌له‌كه‌یان و به‌رخۆدانه‌كه‌یان و خه‌ڵكی ئازادی جیهان.
له‌ 467هه‌مین رۆژی شه‌ڕی غه‌ززه‌، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ كراوه‌.


بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس وه‌ك لایه‌نێكی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "رێككه‌وتنی راگرتنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ستكه‌وتێكه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و به‌رخۆدانه‌كه‌مان و میلله‌ته‌كه‌مان و خه‌ڵكی ئازادی جیهان".

حه‌ماس ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌رئه‌نجامی خۆڕاگری ئه‌فسانه‌یی گه‌له‌كه‌مان و به‌رخۆدانی بوێرانه‌ی ئێمه‌یه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 مانگدا".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌وه‌ دێت بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیسته‌كان و كۆتایی هێنان به‌ خوێنڕشتن و كۆمه‌ڵكوژی و شه‌ڕی قڕكردن".

ده‌شڵێت: "سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ فه‌رمی و جه‌ماوه‌رییه‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌رده‌بڕین كه‌ هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌ نیشان دا".

حه‌ماس راشیگه‌یاند كه‌ "سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌بڕین كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان وه‌ستان و به‌شداریان كرد له‌ ئاشكراكردنی داگیركاری و راگرتنی‌ ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئاستی‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامی و نێوده‌وڵه‌تی".


PM:10:44:15/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت