سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و و زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان، ئه‌مه‌ش ڕێگا خۆشده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری كۆتاییهێنان به شه‌ڕێكی 15 مانگه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵوه‌شاندووه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر وتی: "ئاگربه‌سته‌كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌م ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێی ئاگربه‌سته‌كه سوپای ئیسرائیل بۆ سنووره‌كانی غه‌ززه ده‌كشێته‌وه".
وتیشی: "له‌ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا كه قۆناغی یه‌كه‌می 42 رۆژ ده‌خایه‌نێت، حه‌ماس 33 بارمته ئازاد ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراویان له زیندانه‌كانی ئیسرائیل".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مریكا و میسر و قه‌ته‌ر گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتن و ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر راشیگه‌یاند كه "هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌كرێت و ئاواره‌كانی باكوری كه‌رتی غه‌ززه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان".
PM:10:17:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت