تره‌مپ: كارده‌كه‌م بۆ چه‌سه‌پاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا به هێز
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمه‌كه‌ی خۆیه‌وه "Truth Social" ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنێك كراوه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌شڵێت: "ئه‌مه سه‌ره‌تای شته مه‌زنه‌كانه بۆ ئه‌مریكا و جیهان".
له كاتێكدا تا ئێستا هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی له لایه‌ن ئیداره‌ی جۆ بایدنه‌وه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی غه‌ززه رانه‌گه‌یه‌ندراوه، تره‌مپ له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی ئاهه‌نگی گێڕا و نووسی: "ئێمه ڕێككه‌وتنێكمان هه‌یه له‌سه‌ر بارمته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌م زووانه ئازاد ده‌كرێن... سوپاس".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی غه‌ززه نه‌بێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ تیرۆریستان".
ده‌شڵێت: "كارده‌كه‌م بۆ بنیاتنانی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام و فراوانكردنی مه‌ودای كاركردنیان و چه‌سه‌پاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا به هێز".
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا پێیوایه كه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه وه‌ك ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تای شته مه‌زنه‌كانه بۆ ئه‌مریكا و جیهان".
پێشتر به‌رپرسێكی ئاگادار به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری كۆتاییهێنان به شه‌ڕێكی 15 مانگه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵوه‌شاندووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه بڵاویكرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه قۆناغێكی سه‌ره‌تایی بۆ ئاگربه‌ست دیاریكردووه كه شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت و بریتییه له كشانه‌وه‌ی ورده ورده‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل و ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و زیندانییه فه‌له‌ستینییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قه‌ته‌ر، میسر و ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، "سه‌ره‌تا هه‌موو بارمته زیندووهكان ئازاد ده‌كرێن، دواتر ته‌رمی بارمته كوژراوه‌كان راده‌ست ده‌كرێن".
وتیشی: "حه‌ماس له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا بارمته‌كان ئازاد ده‌كات، هه‌فتانه سێ بارمته و ئه‌وانی تریش به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌و ماوه‌یه".
PM:09:33:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت