وەزیری دەرەوەی سووریا بە یاوەریی شاندێک سەردانی تورکیا دەکات
وێستگەنیوز_
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا بە یاوەریی شاندێک سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، "ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێ لە سووریا لەگەڵ شاندێکی باڵا، سەردانی وڵاتەکەمان دەکات لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆبوونەوە دەکەن."
سەبارەت بە سەردانەکە، ئەسعەد شەیبانی بە پۆستێک بە زمانی تورکی سەردانەکەی خۆی بۆ ئەنقەرە راگەیاندووە و دەڵێت، "بۆ نوێنەرایەتیکردنی سووریای نوێ، یەکەمین سەردانی فەرمیی خۆمان بۆ کۆماری تورکیا دەکەین، کە 14 ساڵە هەرگیز دەستبەرداری گەلی سووریا نەبووە."
AM:10:31:15/01/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت