سەرۆکی فەرەنسا سەردانی لوبنان دەکات


وێستگەنیوز_

سەرۆکی فەرەنسا، ڕۆژی هەینی سەردانی لوبنان دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی ماکرۆن، دوای دەستبەکاربوونی جۆزیف عۆن وەک سەرۆک کۆماری لوبنان.

ئەمرۆ سێشممە 14ـی 1ـی 2025، سەرۆکایەتیی لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، جۆزیف عۆن، لەگەڵ هێرڤی ماگرۆ، باڵیۆزی فەرەنسا لە لوبنان، تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان کردووە تایبەت بە بابەتی سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ وڵاتەکە، کە بڕیارە هەینی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی 10ـی 1ـی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان کرد پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دووپاتکردەوە.


PM:09:55:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت