گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە


وێستگەنیوز-

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە راگرتنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی ئێران "ئێران ئێر" بەهۆی سزاکانی یەکێتی ئەوروپاوە بڕیارە لە کۆتایی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری حوسێن پورفەرزانەی، سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، "گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەوروپا لە 31 ی کانونی دووەمی 2025 دەستپێدەکەنەوە بە گەشتی ئاسمانی نێوان پاریس و تاران کە ئێران ئێرتۆر بەڕێوەی دەبات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هێڵێکی ئاسمانی دیکەی تایبەت قیشم ئێر گەشتەکان بۆ دوو وڵاتی دیکەی ئەوروپایی بەڕێوەدەبات".

سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستادا گەشتی ئاسمانی بۆ لەندەن نییە، بەڵام لە داهاتوودا ئەو پرسە تاوتوێ دەکرێت".


PM:06:55:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت