بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە 40 جوتیاری نەیجیری کوژران


وێستگەنیوز- AFP

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی دووەمی 2025، بەرپرسێکی حکومەتی نەیجیریا رایگەیاند، "درەنگانێکی رۆژی یەکشەممە چەکدارانی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا، لانیکەم 40 جوتیار لە ویلایەتی بۆرنۆ لە باکوری رۆژهەڵاتی نەیجیریا لە شاری دومبا لە کەناراوەکانی دەریاچەی چاد کوژران".


عوسمان تار، کۆمسیاری راگەیاندنی ویلایەتی بۆرنۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە هێزە سەربازییەکان ناوچەکەیان راسپاردووە کە بەدواداچوون بکەن بۆ چەکدارانی داعش لە دەوروبەری دومبا و دەریاچەی چاد".

ناوچەی دەریاچەی چاد کە هاوسنوورە لەگەڵ نەیجیریا، نیجەر، کامیرۆن و چاد، قەڵایەکی بەهێزی گروپە چەکدارەکانە کە وەک بنکەیەک بەکاریدەهێنن بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتانە.





PM:06:24:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت