سعوودیە: هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کارێکی پێویست و گرنگە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 12ـی 1ـی 2025، فەیسەڵ بن فەرحان داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای کرد، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و دیپلۆماسیانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا سەبارەت بە سووریا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە.
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە دووپاتی لە گرنگیی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بەردەوامیدان بەو سزایانە، ڕێگریی دەکات لەوەی گەلی سووریا بە بە ئامانجەکانی گەشەپێدان و دووبارە بونیاتنانەوەی وڵاتەکەیان بگەن.
لە پاش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، لە ئێستادا بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان لە هەوڵدان بۆ درووستکردنی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا و هەفتانە وەفد و نوێنەری وڵاتان کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریادا دەکەن.
PM:07:01:12/01/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت