ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌حمه‌د شه‌رع له پێدانی پۆست به چه‌كداره بیانییه‌كان له سوپادا
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه نێردراوانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هۆشدارییان داوه‌ته ئیداره‌ی نوێی سوریا، له پێدانی پۆستی باڵای سه‌ربازی به چه‌كداره بیانییه‌كان.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه كه "هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوایه بۆ پاڵنانی سه‌ركرده نوێیه‌كانی سوریا بۆ چاوخشاندنه‌وه به‌و هه‌نگاوه‌دا و له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێریده‌ی ئه‌مریكا دانییل روبینشتاین له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق دراوه".
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌م دامه‌زراندنانه یارمه‌تیده‌ریی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا نابێت بۆ پاراستنی ناوبانگیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا".
به‌رپرسێكی ئاگادار له دانوستانه‌كان رایگه‌یاند كه ژان نوئێل بارۆ و ئانالینا بیربوك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، له میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شه‌رع له 3ی ئه‌م مانگه‌دا، پرسی ئه‌و چه‌كداره بیانییه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه له سوپای سوریادا پۆستیان پێدراوه.
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام سه‌ركردایه‌تی هێرشێكی كرد كه له 8ی كانوونی یه‌كه‌مدا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سوریای رووخاند. له‌و كاته‌وه حكومه‌تێك له‌و وڵاته دامه‌زرا و سوپای ئه‌سه‌د هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و سوپای ئه‌و وڵاته له ئارادایه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام نزیكه‌ی 50 دامه‌زراندنی ئه‌نجامداوه، له‌نێویاندا لانیكه‌م شه‌ش چه‌كداری بیانی له‌نێویاندا چینی و ئیگۆری ئاسیای ناوه‌ڕاست، هاوڵاتیانی توركی، میسری و ئوردنی هه‌ن.
ده‌سته ته‌حریر شام و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی بریتین له سه‌دان چه‌كداری بیانی كه له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی 13 ساڵه‌دا هاتوونه‌ته سوریا و له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانیان ده‌كرێت.
PM:11:13:10/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت