پوتین ئامادەیی نیشانداوە بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە
وێستگەنیوز_
کۆشی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملین) دەڵێت، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بەبێ مەرجی پێشوەختە قسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ ئاشکرایکرد، خۆی بۆ دیداری سەرۆکی ڕووسیا ئامادە دەکات، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ هەینی، 10ـی کانوونی دووەمی 2025، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کریملین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەرۆک پوتین چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دەربڕیوە، لە نێویاندا سەرۆکی ئەمریکا، بەتایبەتیش دۆناڵد ترەمپ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پوتین ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ کۆبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە."
ئەمە پاش ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە ترەمپ ڕایگەیاند، خۆی بۆ دیداری پوتن، ئامادە دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
لە 20ـی ئەم مانگە ترەمپ دەسەڵات وەردەگرێت، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیشدا بەڵێنی راگرتنی جەنگی ئۆکرانیای دا و وتی: "لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا دەهێنم."
PM:02:01:10/01/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت