هیندستان.. لە پەرستگایەکی هیندۆسەکان شەڕ ڕوویدا و 46 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە
وێستگەنیوز_
درەنگانی شەوی چوارشەممە، 8ـی 1ـی 2025، ژمارەیەک پەیڕەوکاری هیندۆسی ویستویانە بچنە پەرستگایەکەوە بۆ پاڕانەوە، دواتر لە ئەنجامی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ شەڕ و ئاڵۆزی روویدا و لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
ماڵپەری رۆیتەرز دەڵێت: رووداوەکە بەم جۆرە بووە، بۆ وەرگرتنی بلیتی بێ بەرامبەر، هەزاران پەیرەوکاری ئایینی هیندۆس لە بەردەم پەرستگای تیروپاتی لە ناوچەی ئەندەرپرادیش لە باشووری هیندستان زیاتر لە 15 کاتژمێر نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی پەرستگاکە بکەن.
بەڵام لە پاش ئەو ماوەیە، بەهۆی بوونی پاڵەپەستۆی زۆر و قەرەباڵغییەوە، گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە.
لەو بارەیەوە نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان پاش رووداوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نیگەرانیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: "رووداوەکە بە ئازاربوو، سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییان دەکەین."
لە هیندستان، 79%ـی دانیشتوانەکەی پەیڕەوکاری هیندۆسن و ساڵانە چەندین مەراسیمی تایبەت بە ئایینەکەیان بەجێ دەگەیەنن.
PM:12:09:09/01/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت