وەزیری بەرگری ئەمریکا: رەنگە لە داهاتوودا هەسەدە تێکەڵی سوپای سووریا بکرێت
وێستگەنیوز_
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، رایگەیاند هەسەدە، هاوبەشێکی باشیان بووە لە سووریا و رەنگە لە داهاتووشدا تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید ئوستن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس (AP) رایگەیاند، "هەسەدە هاوبەشێکی باشمان بووە، بەڵام لە خاڵێکدا رەنگە هەسەدە تێکەڵی سوپای سووریا بکرێت و دواتریش سووریا کۆنترۆڵی سەرجەم کەمپەکان دەکات و هیوادارین بتوانێت بیانپارێزێت. بەڵام بۆ ئێستا پێموایە دەبێت ئێمە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانمان بکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پێویستن، بەتایبەتی بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ئاسایشی کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، کە بە هەزاران چەکداری پێشووی داعش تێیاندا دەستبەسەرن.
لەبارەی داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دەڵێت: "ئەگەر سووریا نەپارێزرێت، پێموایە چەکدارانی داعش، دەگەڕێنەوە. پێشموایە هێشتا ئێمە هەندێک کارمان ماوە، تاوەکو بتوانین فشارەکانمان لەسەر داعش بمێنێت."
ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە سووریا هەیە. پێشتر پێنتاگۆن رایگەیاندبوو تەنیا 900 سەربازیان لە سووریا دا هەن، بەڵام لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەمریکا بە فەرمی دانیان نا بەو راستییەدا کە ژمارەی ژمارەی هێزەکانیان لە سووریادا زیادی کردووە.
راپۆرتێک ئاشکرای دەکات، خەمڵاندنەکانی بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن: "8 بۆ 10 هەزار چەکداری پێشووی داعش لەو کەمپانە دەستبەسەرن، کە دوو هەزاریان بە چەکداری زۆر مەترسیدار تەماشا دەکرێن."
AM:09:25:09/01/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت