کۆمەڵەی کوردانی هەرێمی سکۆتلاند: رێگە نەدرێت تورکیا هەنگاوی کرداری بۆ سەر کۆبانێ بنێت


وێستگەنیوز_

رێکخراو و کۆمەڵەی کوردانی هەرێمی سکۆتلاند لە بەریتانیا گردبوونەوە، جگە لە بەشداری رێکخراو و کۆمەڵەی کوردان، ژمارەیەک سکۆتلاندی بەشداربوون و داوایان کرد، رێگە نەدرێت تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت بۆ سەر کۆبانێ.

رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ هەردوو کۆمەڵەی کوردی لە شارەکانی ئەدمبرە و گلاسگۆ بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

ئاوات جەمال ساڵح، بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی حەڤدەی شوبات رایگەیاند، ئامانجەکە ئەوە بووە، کە لەم رێگەیەوە پەڕلەمانی سکۆتلاند ئاگادار بکرێنەوە لەو هێرشانەی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاوا ئەنجامی دەدەن، وە ئەوانیش گوشار بکەن لە حکومەتی تورکیا بۆ وەستانی ئەو هێرش و دەستێوەردانانە.

لەو گردبوونەوەیە، بەیاننامەیەک بەناوی کوردان، رێکخراو و کۆمەڵەی کوردان پێشکەش کرا، هەروەها بە زمانی ئینگلیزی داواکرا، بەریتانیا وەک دەوڵەتێکی گەورە و کاریگەر، رۆڵی گەورەی هەیە ئەمڕۆ لە جیهان دا، رۆڵ بەرکاری خۆی بخاتەگەڕ، بۆ بچڕاندنی مەترسی لەسەر ناوچە کوردییەکان، کە خەڵکی سڤیل تێیدا باجێکی قورس دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی کە روو دەدەن، بەریتانیا دەتوانێت بەپێی پێگەی خۆی کاریگەری دروست بکات، بە تایبەت لە رێگەی پەڕلەمانەوە، هەروەها لە رێگەی دروستکردنی، رای گشتی لە شەقامی بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە وەک دەبینین لە چەند رۆژی رابردوو، هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و فەرەنسا پشتگیری رۆژئاوایان کردووە.


PM:12:03:08/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو