ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس 30 هەزار کەسی ئاوارە کردووە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە
وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا
ئاگرێکی گەورە لە شارۆچکەیەکی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس کەوتووەتەوە، هەرچەندە بەرگری شارشتانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدات، بەڵام هێشتا نەتوانراوە رێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکرێت.
ئاژانسی هەواڵی
واشنتۆن پۆست، لە زاری کریستن کرۆلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس'ـەوە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی 1ـی 2025، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و نزیکەی 10 هەزار ماڵ هەڕەشەی سووتانیان لەسەرە، تاوەکوو ئێستا قوربانیمان نییە، بەڵام تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنترڵکرنی ئاگرەکە بەردەوامن.
هەتا ئێستا زیاتر لە 400 دۆنم زەوی سوتاوە و ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بە ئاراستەی خانوو و ئوتۆمبێلی هاووڵاتیان و سووتاون، دوکەڵێکی چڕیش ئاسمانی شارەکەی تەنیوە.
بەرپرسانی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس ڕایانگەیاندووە: سەرەتا ئاگرەکە کەنارەکانی سانتا مۆنیکا و مالیبووی گرتەوە و لە ئێستاشدا بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات لە تەشەنەسەندندایە. هاوکات، بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێز لە ناوچەکە، بەرپرسان هۆشداری پێشوەختەیان دابوو کە ئاگرەکە تەشەنە دەکات و فراوانتر دەبێت بۆیە هاوڵاتیان هەر زوو ماڵەکانیان بەجێهێشت و هەتا ئیستا نزیکەی 30 هەزار کەس ئاوارەبوون.
AM:10:55:08/01/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت