ئیسرائیل به‌م شێوه‌یه حه‌سه‌ن نه‌سروڵای كوشت
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی "والا"ی ئیسرائیلی ورده‌كاری نوێی سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئاشكرا كرد كه تیایدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له 27ی ئه‌یلولی 2024 كوژرا.
ماڵپه‌ڕه‌كه نهێنییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیلی ئاشكرا كرد كه له پشت چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی نه‌سروڵاوه بووه و به‌شداری له پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه ناوه حه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه، رائید "ج”ی ته‌مه‌نی 29 ساڵه، و به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی نه‌سروڵا داده‌نرا به شێوازێك كه ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی رائید "ج” ئه‌وه بووه له هه‌موو ساتێك‌دا بزانێت كه به‌رپرسانی باڵای حزبوڵا له كوێن، به‌و پێیه‌ی بچووكترین ورده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی شێوازی ژیانیان تۆمار ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان و له‌ناوبردنیان ئاسان بێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، به‌دواداچوونی نه‌سروڵا بۆ كوشتنی پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له شه‌ڕی 2006 ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا بڕیارێكی سیاسی له‌و باره‌وه نه‌دراوه.
بارودۆخی بڕیاردانی "كوشتنی نه‌سروڵا"
كاتێك نه‌سروڵا بڕیاریدا پشتیوانی له حه‌ماس بكات له شه‌ڕی غه‌ززه، پلانی كوشتنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه پێشخرا و بڕیار درا به چه‌واشه‌كردنی و چاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ئیسرائیل نیازی نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵیدا فراوان بكات.
له 19ی ئه‌یلولدا نه‌سروڵا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه شه‌ڕ دژی ئیسرائیل راناگرێت تا ئیسرائیل شه‌ڕی سه‌ر غه‌ززه رانه‌گرێت، بۆیه به‌رپرسانی ته‌لئه‌بیب ئه‌م لێدوانه‌یان وه‌ك پاساوێك بۆ زیادكردنی فشاره‌كان به‌كارهێنا و سوپای ئیسرائیلیان له ڕێگه‌ی زه‌مینییه‌وه نارده خاكی لوبنان.
له‌م له‌شكركێشییه‌دا ئه‌وه‌ی به "زبده -كه‌ره”ی 18 ساڵ كاركردن له هه‌واڵگری ئیسرائیل‌دا وه‌سف كرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر هه‌موو كادیرانی حزبوڵا، یه‌ك به یه‌ك، له سكرتێری گشتی و سه‌ركردایه‌تی باڵا، تا ده‌گاته گه‌نجترین سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه، ئاشكرا بوو.
ئه‌میر بوحبوت، په‌یامنێری سه‌ربازی ئاشكرایكرد، بڕیاری كوشتنی نه‌سروڵا دوای هێرشی "په‌یجه‌ر" هات كه له 17 و 18ی ئه‌یلوولی رابردوودا روویدا، كاتێك ئامێره په‌یوه‌ندییه‌كانی "په‌یجه‌ر" و "واكی-تۆكی" كه له ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵادا بوون، ته‌قینرانه‌وه .
چه‌ند ڕۆژێك پێش كوشتنی، ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی شوێنی نه‌سروڵای دۆزییه‌وه، بۆیه شلۆمۆ به‌نده‌ر سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی ئیسرائیل "ئامان" سه‌رۆكی به‌شه‌كانی ده‌زگاكه‌ی كۆكرده‌وه و داوای لێ‌كردن بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر كوشتنی بخه‌نه‌ڕوو، كۆده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه چووه لای هێرتسی هالێڤی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، ئه‌ویش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌رزكرایه‌وه بۆ خودی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیر، ئه‌ویش كوشتنی نه‌سروڵای په‌سه‌ند كرد.
هه‌واڵگری ئیسرائیل نه‌ك ته‌نها له‌ڕێگه‌ی تونێله‌كانه‌وه، به‌ڵكو به جوڵه‌ی سه‌ر زه‌ویش ده‌قاوده‌ق گه‌یشته شوێنی نه‌سروڵا.
هه‌واڵگری ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی هاتنی ناوبراویان ده‌كرد بۆ ئه‌و باره‌گایه‌ی كه ده‌كه‌وێته قووڵایی زه‌وی له ژێر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا كه 20 بینای زه‌به‌لاحی به‌یه‌كه‌وه‌ی له‌سه‌ره له گه‌ڕه‌كی باشووری لوبنان، بڕیاریاندا كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه كه به ده‌گمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه.
دوایین دانیشتنی لیژنه‌كه به ئاماده‌بوونی ناتانیاهۆ به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی به‌ڕێوه‌چوو، پۆلێك فڕۆكه ئاماده‌كرا، و 14 فڕۆكه‌ی جه‌نگی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان پێدرا، كه 83 بۆمبیان هه‌ڵگرتبوو كه كێشیان 80 تۆن بوو، و واده‌ی جێبه‌جێكردنیش له كاتژمێر 18:21 دانرا له كاتی نوێژی ئێواره‌دا.
له ماوه‌ی 10 چركه‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتایی هات و كۆتایی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان نووسرا.
PM:04:13:07/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت