یەکەم کۆبونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە تورکیا و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ ‌هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌".

ئاماژە بەوەکراوە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سوریا کرا".



PM:01:31:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت