بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە چین روویدا
وێستگەنیوز- AFP
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سیشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025 لە لە ناوچەی تبت لە چیای هیمالایا لە باشووری رۆژئاوای چین بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر روویدا.
ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ (شینخوا) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.8 بووە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 53 کەس گیانیان لەدەستداوە و 62 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی چین ئاشکرایان کردووە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداران هەیە، چونکە بوومەلەرزەکە بەهێز و وێرانکەر بووە.
AM:09:03:07/01/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت