ئەردۆغان: کۆتایی هاتنی چەکدارانی کورد لە سوریا نزیکە


وێستگەنیوز-

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداریی دا لە هەر جۆرە دابەشبوونێکی سوریا و جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستێوەردان کرد ئاماژەی بەوەشکرد، "قۆناغێکی نوێ لە ناوچەکەمان دەستیپێکردووە".


ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بازنەی پارتی کرێکارانی کوردستان و شوێنکەوتووانی لە سوریا دادەخرێت، هەروەها کۆتایی چەکدارە کوردەکان لە سوریا نزیکە".

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەشی وتوە، "هیچ بوارێک بۆ تیرۆر لە داهاتووی سوریادا لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد نییە".

پێشتریش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، "نەهێشتنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە سوریا نزیکە".


PM:11:37:06/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت