سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستیلەکارکێشایەوە
وێستگەنیوز-
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ئەمڕۆ دووشەممە 6ی کانونی دووەمی 2025 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکی پارتی لیبراڵ و سەرۆک وەزیرانی کەنەدای راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تاوەکو هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە پۆستەکەیدا دەمێنتەوە، بەڵام لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەکرد،" ناتوانم بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کەنەدا بژاردەیەکی باش بم".
بڕیارە هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدا لە 25ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەبچێت. راپرسییەکان نیشانی دەدەن پارتەکەی ترودۆ شکست دەهێنێت، بۆیە لەوانەیە بڕیارەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت، هەروەها پێشبینیش دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
جەستن ترودۆ 11 ساڵە سەرۆکی پارتی لیبراڵە و 9 ساڵیشە سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە. بەم دواییانە، بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی دووچاری چەندین گوشار بووەوە. لەلایەکی دیکەوە، چەندین هاوپەیمانی نزیکی پشتیان لێکرد و لێی دوورکەوتنەوە، ئەمە جگە لە ئەنجامی راپرسییەکان کە پێدەچێت چیتر خوازراوی گەلی کەنەدا نەبێت.
PM:07:28:06/01/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت