کۆریای باکوور مووشەکێکی بەرەو دەریای ژاپۆن هەڵدا
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 6ـی 1ـی 2025، سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، "کۆریای باکوور، مووشەکێکی بالیستی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات، کە بە دەریای ژاپۆنیش ناسراوە هەڵداوە." ئەم تاقیکردنەوەیە، یەکەم تاقیکردنەوەی پیۆنگ یانگ'ـە لە ساڵی نوێدا.
لە راگەیەندراوێکدا سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی دیارینەکراوی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات هەڵداوە و مەترسی دروستکردووە لە ناوچەکەدا.
لە بەرامبەردا، کۆریای باشوور وەک نیشاندانی هێز، مووشەکێکی بالیستی بەرەو دەریا هەڵدا.
هەڵدانی مووشەکەکەی ئەمڕۆ، هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سیئۆل، بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە.
AM:10:33:06/01/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت