وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی دۆخی سووریا کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز_

دوای نەمانەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا؛ لە ئێستادا وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، بەو هۆیەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە رۆما لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی لەبارەی سووریا کۆدەبێتەوە.
 
ئەمرۆ دووشەممە 6ـی 1ـی 2025، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵیت، بلینکن "لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی داکۆکی لە گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی سیای و فرەلایەن بەسەرکردایەتی و خاوەندارێتیی سوورییەکان بکات."
 
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونی نەکردووەتەوە کێن ئەوانەی لە کۆبوونەوەکە دا لەگەڵ بلینکن بەشداردەبن. بەڵام ئەوەی ئاشکرایە، لە ئێستادا بلینکن لە کۆریای باشوورە، دواتر دەچێتە ژاپۆن و فەرەنسا، پاشان لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەچێتە رۆما. 


AM:10:03:06/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت