تا دێت هۆشداری تووندتر لەبارەی زریانەکەی ئەمریکاوە دەدرێت
وێستگەنیوز_
میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، پێشبینی شەپۆلێکی سەرما و زریانێکی بەفر دەکرێت کە بەهێزترین زریاری 10 ساڵی رابردووە.
کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانووس و بەرگەهەوای ئەمریکا (NOAA)؛ ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی 1ـی 2025 رایگەیاند، ئەو زریان و بەفرەی ڕووی لە ئەمریکا کردووە بەهێزترین زریانە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ هەندێک لە ویلایەتەکان، وەک کانساس، میسوری، ئیلینۆی، ئیندیانا و کێنتاکیی، ئەم زریانە ڕەنگە بەهێزترین زریان بێت."
لای خۆیەوە دەزگای کەشناسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەفر و سەهۆڵ، ڕێگا سەرەکییەکانی بەشێک لە ویلایەتی کانساس و ئیندیانایان داپۆشیوە، هەروەها پاسەوانی نیشتمانی لە هەردوو ویلایەتەکەدا جێگیر کراون بۆ یارمەتیدانی ئەو شۆفێرانەی گیریان خواردووە.
هاوکات، کەشوهەوای نیشتمانی هۆشداری دا، زریانەکە لە کانساس و میسۆریەوە درێژدەبێتەوە، تا دەگاتە نیوجرسی.
AM:09:01:06/01/2025
ئهم بابهته 1160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت