شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان له باشووری سوریا روویدا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاری ئه‌لسه‌نه‌مه‌ین له لادێكانی شاری درعا له باشووری سوریا شه‌ڕ و پێكدادانی توند له نێوان چه‌ند گرووپێكی چه‌كداردا دروست بوو و به‌هۆیه‌وه پشێوی و نائارامی دروست بوو.
به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان وتی: "له شاری ئه‌لسه‌نه‌مه‌ین له لادێكانی درعا شه‌ڕ و پێكدادانی توند له نێوان چه‌ند لایه‌نێك روویدا، له ئه‌نجامدا هێزه‌كانمان كۆكرانه‌وه و به‌ره‌و شوێنی پێكدادانه‌كه رۆیشتن".
ئه‌و به‌رپرسه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سوریا (سانا) باسی له‌وه‌كرد كه "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانمان، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه ده‌ستبه‌جێ پێكدادانه‌كانی نێوان هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان كۆتایی پێبێت، هه‌روه‌ها ده‌ستمان به‌سه‌ر هه‌موو شوێنه حكومییه‌كاندا گرت و پاسه‌وانی دامه‌زراوه گشتییه‌كانمان گرته ئه‌ستۆ و بڕیار درا چه‌كی قورس و مامناوه‌ند له گروپه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرینه‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات رێككه‌وتن له‌سه‌ر "بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایشی گشتی و دانانی خاڵی پشكنین له ناوچه‌كه‌دا كرا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه لایه‌نه‌كان ده‌توانن په‌نا بۆ دادگاكان ببه‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان".
میدیاكانی سوریا رایانگه‌یاندووه كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه له نێوان گرووپه چه‌كداره ناوخۆییه‌كان له شاری ئه‌لسه‌نه‌مه‌ین روویداوه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان ئه‌ندامانی هۆزه به‌ده‌وییه‌كان له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كی كۆن له درعا، دوو كه‌س كوژران.
ئه‌و دوو كوژراوه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌یان ده‌كرد كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری دژی خه‌ڵك، له‌وانه داخستنی رێگاكان و په‌كخستنی هاتووچۆ.
PM:11:15:05/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 4292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت