ئێران بە هاوکاری رووسیا مانگی دەستکردی کەوسەر و هودهودی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد
وێستگەنیوز_
پەیوەندییەکانی ئێران و رووسیا دەچنە قۆناغیکی جیاوازەوە، لە نوێترین بواریشدا دەرگای تاقیکردنەوەی"کەشتی ئاسمانیشیان" بەڕووی یەکدیدا دەکەنەوە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئێران بە سوودوەرگرتن لە وێستگەیەکی ئاسمانی رووسی، دوو مانگی دەستکردی بەناوەکانی 'کەوسەر و هودهود' ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کردووە، کە دروستکراوی ئێرانن.
ئاماژە بەوەشکراوە، مانگە دەستکردەکان بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاریی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون، بڕیاریشە لە داهاتوودا، ئێران چەند مانگێکی دیکەش ڕەوانەبکات".
ئێران و رووسیا بە دوو هاوپەیمانی گرنگ لە ناوچەکەدا ناسراون، لەرووی سەربازیی و هەواڵگری و ئابووریی و بازرگانییەوە پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە، و لەم دواییانەدا بواری بۆشایی ئاسمان و مانگی دەستکردیشی گرتەوە، دوای ئەوەی ئاسانکارییەکی بەرچاویان بۆ پڕۆسەی تاقیکردنەوە و هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی یەکتر کرد.
PM:06:09:05/01/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت