سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا بۆ فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل بە بەهای 8 ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی دووەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، " ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل بە بەهای 8 ملیار دۆلار".
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەمە کارە بۆ پشتگیریکردنە لە ئاسایشی درێژخایەنی ئیسرائیل لەڕێگەی دابینکردنی کۆگاکانی تەقەمەنی گرنگ و تواناکانی بەرگری ئاسمانی".
پێشبینی دەکرێت ئەم گرێبەستە دوا رەزامەندی بێت بۆ فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە، بەهۆی کۆتایی هاتنی پۆستەکەی و دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
لە مانگی ئایاری رابردوودا بایدن ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل راگرت، کاتێک هۆشداریی درا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان لە شاری رەفەح کە دەکەوێتە باشووری غەززە.
PM:07:04:04/01/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت