تره‌مپ جێگری نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای بۆ ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاریكرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگۆس-ی وه‌ك جێگری نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان كرد. كه شاره‌زاییه‌كی باشی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق هه‌یه.
رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند كه مۆرگان ئۆرتاگۆس وەکو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان کراوە.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی 'Truth Social' نووسی "ئۆرتاگۆس، له سه‌ره‌تادا بۆماوه‌ی سێ ساڵ شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا كردم، به‌ڵام هیوادارم وانه‌ی خۆی فێر بووبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "به‌گشتی ئه‌م كارانه سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌ڵام پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی كۆمارییه‌كانیان هه‌یه، منیش ئه‌مه له پێناو خۆمدا ناكه‌م، به‌ڵكوو له‌پێناو ئه‌واندا ده‌یكه‌م، بۆیه با بزانین چی ڕوو ده‌دات".
تره‌مپ هیچ ورده‌كارییه‌كی تایبه‌تی نه‌خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا كردووه، به‌ڵام زانراوه كه پێشتر له ساڵی 2016دا ره‌خنه‌ی توندی لێ گرتبوو كاتێك وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز، كاری كردووه.
لای خۆیه‌وه ئۆرتاگۆس دوای ده‌ستنیشانكردنی له پۆسته‌كه‌ی، له پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "شكۆمه‌ندم سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشانی كردم. ده‌رفه‌تی دووباره نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌م ئه‌ركێكی دیپلۆماسیی گرنگه و خه‌ونێكه هاتووه‌ته دی".
ئۆرتاگۆس باسی پرسی كوردی له رۆژئاوای كوردستان و سوریا كردووه و ده‌ڵێت: "پێویسته سه‌ركرده‌كانمان له‌وه دڵنیاببنه‌وه كورده‌كان پارێزراون و تیرۆریسته‌كان ناتوانن ئه‌م پشێوییه‌ی ئێستا بۆ شكاندنی گرتووخانه‌كان بقۆزنه‌وه".
ئۆرتگس له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوو، پێش ئه‌وه‌ش له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كاری كردووه.
PM:02:14:04/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت