مایك جۆنسن به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی تر ده‌نگیان پێدا، مایك جۆنسنی كۆماری كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا پشتگیری ده‌كات، به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
رۆژی هه‌ینی، 3ی كانوونی دووه‌می 2025، ئهنجووهنی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆبووه‌وه و تیایدا مایك جۆنسن نوێنه‌ری لویزیانا كه ته‌مه‌نی 52 ساڵه به زۆرینه‌ی ساده هه‌ڵبژێردرایه‌وه و بۆ خولێكی تر بووه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
هاوكات سێ نوێنه‌ری كۆماری له حزبه‌كه‌ی خۆی ئاماده‌نه‌بوون ده‌نگی پێبده‌ن و ده‌نگیان به كاندیدانی تر دا.
جۆنسن دوای وتووێژێكی درێژخایه‌ن توانی دوو نوێنه‌ری كۆماری قایل بكات تا ده‌نگی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له رووی گرنگییه‌وه له دوای پۆستی سه‌رۆك، به‌دووه‌م پۆستی باڵای سیاسی له ئه‌مریكا دێت.
هه‌وڵه‌كانی مایك جۆنسن كه له حیزبی كۆمارییه، بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان به‌شێك له كۆمارییه‌كانی تووڕه‌كرد؛ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌شی دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دانوستاندنی درێژی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی هات.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له ساڵی 1789 دامه‌زراوه و له 435 كورسی پێكدێت. له‌م خوله‌دا 219 ئه‌ندام كۆماری و 215 ش دیموكراتن. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌موو دوو ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوایین هه‌ڵبژاردن له 2023 بوو.
دوای هه‌ڵبژاردنی جۆنسن، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "مایك ده‌بێته سه‌رۆكێكی مه‌زن و وڵاته‌كه‌مان سوودمه‌ند ده‌بێت. خه‌ڵكی ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی هێز و سه‌ركردایه‌تیی بوون. ئه‌مریكا له جاران زۆر مه‌زنتر ده‌بێته‌وه."
AM:10:49:04/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت