راگەیەندراوی هاوبەشی فەرەنسا و ئەڵمانیا: داوای پاراستنی بەرژەوەندیی کورد لە سووریا دەکەین
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ هەینی 3ـی 1ـی 2025، لەدوای کۆتاییهێنان بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سووریا، وەزارەتەکانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای "پاراستنی بەرژەوەندیی کورد" دەکەن.
دوای ئەوەی هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری سووریا کۆبوونەوە.
لەو بارەیەوە، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە راگەیەندراوێکی هاوبەش دا دەڵێن: "پێویستە شەڕ لە باکووری سووریا کۆتایی بێت، پێویستە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هاوبەشە کوردەکانمان بپارێزرێن."
ئاماژە بەوەشکراوە، "ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیاندا بۆ دیمەشق دووپاتیان کردەوە کە پێویستە شەڕ لە باکووری سووریا کۆتایی بێت و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هەموو لایەک بپارێزێت، بە تایبەتی هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە شانبەشانیان دژی داعش دەجەنگین."
PM:11:24:03/01/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت