وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پێویستە هەسەدە ئاوێتەی هێزی سووریای نوێ بکرێت
وێستگەنیوز_
لە میانی سەردانێکیدا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا، ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: "پێویستە گەرەنتیی ئەمنیی باوەڕپێکراو بۆ کوردی سووریا هەبێت."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت: "پێویستە هەسەدە ئاوێتەی هێزی سووریای نوێ بکرێت."
سەبارەت بە پرسی کورد وتی: دەبێت کورد لە لایەنی ئەمنییەوە بە تەواوی لەناو سووریای نوێدا پارێزراو بێت. كورد پێویستی به گهرهنتی ئهمنی متمانهپێكراو ههیه.
وەزیرە ئەڵمانییەکە کە هاوشانی هاوتا فەرەنسییەکەی لە دیمەشقە، راشیگەیاند، سەردانی ئەوان بۆ پایتەختی سووریا نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندیی سیاسیی نوێ لەگەڵ وڵاتەکە دەبەستێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "دەبێت هەموو سووریاییەکان لە پرۆسەی سیاسیی نوێ دا بەشدار بن و جێ بگرن."
PM:06:41:03/01/2025
ئهم بابهته 1040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت