وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: دەبێت کورد تێکەڵ بە دەوڵەتی سوریا بکرێت


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی فەرنسا رایدەگەیەنێت، دەبێت کورد تێکەڵ بە دەوڵەتی سوریا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە کورد دەکەن چەکەکانی خۆیان رادەست بکەن.


ئەمڕۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2025، ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ دیمەشق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسیم لە دیمەشق لەژێر ئەو ئاڵایەی کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەرزکرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 13 ساڵ نادیار بوو. ئێمە ئەم شوێنەمان 13 ساڵ لەمەوبەر جێهێشت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و رەفتارە تاوانکارییەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە بەرامبەر شۆڕشەکەی 2011. بۆ ماوەی 13 ساڵ، فەرەنسا پشتیوانیی خەڵکی سووریا بوو".

ئاماژەی بەوەکرد، "داوا لە هێزە کوردییەکانی سوریا دەکەین چەک رادەستبکەن و تێکەڵ بە ژیانی سیاسی سوریا ببن".

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لەوەشکردەوە، "چیتر وڵاتەکەی تیرۆر لە سوریا قبوڵ ناکات و فەرەنسا شانبەشانی نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوکاری پێشکەشی سوریا دەکات".

لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش گەیشتە دیمەشق.






PM:03:03:03/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت