سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: ساڵانێکی زۆرە خۆمان بۆ ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئامادە دەکەین


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی ساڵانێکی زۆرە خۆی ئامادەکردووە بۆ رووبەڕبوونەوە لەگەڵ ئێران، ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی ئێران پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە.


ئەمڕۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە، "ئیسرائیل ساڵانێکی زۆرە خۆی بۆ ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێران ئێمە هەواڵگری و بانکی ئامانجمان هەیە، سەلماندوومانە کە توانامان هەیە، هەروەها ئێران وەک حوسییەکان نییە، و ئێران دەوڵەتە ھەر شتێک لەدەست دەدات و بە لۆژیکی بیردەکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، "لە ئێستادا دۆخی ئێران پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە، میحوەری ئێران لە جاران لاوازتر بووە، لەرووی تواناکانەوە لاوازتر بووە، هەروەها لە رووی ناوبانگیشەوە لە ناوچەکەدا لاواز بووە".

روونیشی کردەوە، "ئەو ئەڵقەی ئاگرینەی کە ئێران لە دەوری ئیسرائیل دروستی کرد، زیانێکی زۆری پێگەیشت، دەبینین لە نەبوونی قاسم سولەیمانی کاریگەری رەھای لەسەر میحوەرەکەی ئێران دروستکردووە".

لەبارەی بەووبەڕووبوونەوەی حوسییەکانیش، سەرچاوه ئیسرائیلیەکه وتویەتی، "پرسی حوسییەکان تەنها کێشەی ئێمه نییه ، بەڵکو کێشەیە بۆ ناوچەکه و جیهان، دەبێت هەموو لایەک به شداربن له چارەسەرکردنیدا".




PM:02:21:03/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو