دەستگیرکردنی "ئیزرائیلەکەی" زیندانی سێدنایا راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
ئەو کەسەی ناوی "ئیزرائیلەکەی سێدنایا" لێنرابوو دەستگیرکرا، ئەم کەسە ئەشکەنجەی زیندانانی داوە بەشێوەیەک تاوەکو مردن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوز، ئەو کەسە ناوی ئۆوس سالوم ناسراو بە "ئیزرائیلی سێدنایا" لە چەند کاتژمێری رابردوودا وێنە و ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا وێنەی سالومیان بڵاوکردووەتەوە، کە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە دەستگیر کراوە، پێش مردنی مازن حەمادە، چەندان جار ناوی هێناوە و وتویەتی، ئەو کەسە ئەشکەنجەی داوە و ئەشکەنجەی زیندانییەکانی تا مردن داوە، ناوی سالوم ئیزرائیل بووە.
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەکاتی گەڕانەکانی دوێنێ پێنجشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2025 بووە بۆ گەڕان بەدوای "پاشماوەکانی ئەسەد" لە چەند ناوچەیەکی حومس کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆوە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دراوە.
AM:09:59:03/01/2025
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت