هەردوو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشق
وێستگەنیوز- AFP
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2025 جان نويل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
بڕیارە هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی ئیدارەی سوریا کۆببنەوە و لەبارەی دۆخی سوریا و پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان گفتوگۆ بکەن.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، "دەمانەوێت یارمەتی سوریا بدەین، بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەبێت".
AM:09:25:03/01/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت