پیاوێک لە وڵاتی مۆنتینێگرۆ 12 کەس دەکوژێت
شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە..
وێستگەنیوز_
لە وڵاتی مۆنتینێگرۆ، کە وڵاتێکی بچووکی ناوچەی بەڵقانە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای سربیا و پایتەختەکەی بۆدگۆریتشایە؛ "پیاوێک 12 کەسی کوشت."
ئەمرۆ پێنجشەممە 2ـی 1ـی 2025، ماڵپەری سی ئێن ئێن لە زاری پۆلیسی مۆنتینێگرۆ، ڕایگەیاندووە، "لە شارۆچکەی سێنتینیا، پیاوێک 12 کەسی کوشتووە."
لەو بارەیەوە ئەندریانا ناستیک، داواکاری گشتیی پۆلیسی مۆنتینیگرۆ، بە ميدیاکانی ڕاگەیاندووە: "ئەلکساندەر ئاکۆ مارتینۆڤیچ، تەمەن 45 ساڵ، دوای ئەوەی لە چێشتخانەیەکی شارۆچکەکەدا لەگەڵ چەند کەسێکدا دەمەقاڵەی بووە، ئەمڕۆ بەیانیی زوو تەقەی لە چوار کەس کردووە و کوشتوونی، دواتر هەشت کەسی تری بە گولـلــە کوشتووە، کە دوانیان منداڵن."
ئاماژە بەوەشکراوە، "بکوژەکە، کاتێک لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا گەمارۆ دراوە، گولـلەی بە خۆیەوە ناوە و پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، مردووە."
پۆلیس دەڵێت: مارتینۆڤیچ کەسێکی هەمیشە مەست بووە و زانراوە کە چەکی بێمۆڵەتی پێبووە.
PM:03:21:02/01/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت