رۆژنامەی The Sun: بەشار ئەسەد ژەهرخوارد کراوە
وێستگەنیوز_
رۆژنامەی زە سەنی-The Sunـی بەریتانی دەڵێت، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا ژەهرخوارد کراوە و لە مردن رزگاری بووە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، "هەفتەی رابردوو لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لە رێگای خواردنەوە؛ بەشار ئەسەد ژەهرخوارد کراوە و دۆخی تەندروستیی تێکچووە و تووشی هەناسەتوندی و رشانەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی داوای فریاکەوتنی کردووە پزیشکە رووسیەکان چوون بە هانایەوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە پاشماوەی ژەهر لە جەستەیدا ماوەتەوە، بەڵام دواتر چارەسەری وەرگرتووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی جێگیربووەتەوە.
ئاشکراشی کردووە، "ئەم مەترسیە لە ئارادا بووە، پێشتر لەگەڵ گەیشتنی بە مۆسکۆ، دەسەڵاتدارانی کرملین هۆشدارییان بە ئەسەد دابوو لە ئەگەری ژەهراویکردنی لە رێگای خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە."
PM:01:09:02/01/2025
ئهم بابهته 2428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت